سزایەکەی قورس چاوەڕێ راهێنەرەکەی ریال بێتیس دەکات

بە هۆی رەخنەکانی لە بریارەکانی ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، سزایەکی قورس چاوەڕێ مانوێل پێلێگرینی راهێنەری یانەی ریال بێتیس دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای یارییەکەی ریال بێتیس و ریال مەدرید راهێنەرەکەی یانە ئەندەلوسیەکە بە توانجەوە رەخنەی لە بریارەکانی ناوبژیوان و سیستەمی ڤار گرت، بۆیە ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بەرامبەر ئەو قسانەی پێلێگرینی، لە لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ ولاتەکەیان سکاڵایان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو راهێنەرە چوار بۆ 14 یاریی سڕ بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەم زووانە لیژنەکە بریارەکە یەکلایی دەکاتەوە و بێجگە لە سزای سڕ کردنی، پێشبینی دەکرێت بە پێ بژاردنیش لە نێوان 600 بۆ 3005 یۆرۆ سزا بدرێت.