پێلێگرینی به‌هۆی ریال مه‌درید تووشی قورسترین سزا ده‌بێت

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو سزایه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت

بە هۆی رەخنەکانی لە بریارەکانی ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، سزایەکی قورس چاوەڕێ مانوێل پێلێگرینی راهێنەری یانەی ریال بێتیس دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، دوای یارییەکەی ریال بێتیس و ریال مەدرید راهێنەرەکەی یانە ئەندەلوسیەکە بە توانجەوە رەخنەی لە بریارەکانی ناوبژیوان و سیستەمی ڤار گرت، بۆیە ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا بەرامبەر ئەو قسانەی پێلێگرینی، لە لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان سکاڵایان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو راهێنەرە چوار بۆ 14 یاریی سڕ بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەم زووانە لیژنەکە بریارەکە یەکلایی دەکاتەوە و بێجگە لە سزای سڕ کردنی، پێشبینی دەکرێت بە پێ بژاردنیش لە نێوان 600 بۆ 3005 یۆرۆ سزا بدرێت.

یانه‌ی ریال بێتیس له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ یارییه‌كه‌یان دۆڕاند، دوای یارییه‌كه‌ راهێنه‌ری بێتیس مانوێل پێلێگرینی گوتی: بۆ ئێمه‌ زۆر سه‌خته‌ له‌ یه‌ككاتدا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید و ناوبژیوان و ڤار ببینه‌وه‌.