تهندروستی جیهان 120 ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی وڵاتانی ھەژار دەکات
K24- ههولێر:
تێدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی "WHO" رایگەیاند: 120 ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرای ڤایرۆسی "کۆڤید – 19" رەوانەی وڵاتانی ھەژار دەکەن.
ههورهها: لەڕێگەی ئەم ئامێرە پێشکەوتووانهوه لە ماوەی 15 بۆ 30 خولەکدا ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچن. ئەمەش ھەنگاوێکی باشە بۆ پشکنین و دۆزینەوەی خێراتری حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سهرۆكی رێكخراوی تهندروستی جیهانی له پوختهی قهسكانیدا لهو بارهیهوه گوتی: "ھەفتەی رابردوو گەیشتینە قۆناغێکی گرنگ، کە تێیدا رێکخراوی تەندروستی جیھانی قۆناغی یەکەمی بەکارھێنانی پشکنینە خێراکانی جێبەجێ کرد. پێشبینی ئەوەش دەکەین، پشکنینە خێراکانی دیکەشی بەدوادا بێت".
ئهدهانۆم ئاشكراشیكرد، "ئەمرۆش ھەواڵێکی خۆشم پێیە، خۆشحاڵم کە رایدەگەیێنم و سوپاس بۆ ئەو رێکەوتنەی لەنێوان "WHO" و ھاوبەشەکانماندا کراوە، بە ھۆیەوە 120 ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرای کۆڤید - 19 بەردەستن بۆ وڵاتانی مامناوەند و ھەژار. دەرهنجامی ئەم پشکنینانە زۆر جێگەی متمانەیە و لە ماوەی 15 بۆ 30 خولەکدا دهردهچن. جیا لەوەش تێچووەکەی زۆر کەمترە. ئەمەش بۆ ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە بەر ههڕهشهی ڤایرۆسەکە و تاقیگە و ستافی پزیشکی پێویستیان نیە، ھاوکارییەکی زۆر باشە".
H.B