هێمن هه‌ورامی: سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
K24- ھەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌فته‌ی داهاتوو، رۆژێك بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، خستەڕووی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە.
ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر داواكاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و داواکاریەکەی سەرۆکی حکومەت گەشتووەتە پەرلەمان. دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە، هەفتەی داهاتوو ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامبدرێت.
هێمن هەورامی، جیگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر چەند پرسێك دەبێت، کە سەرۆکی حکومەت دەستنیشانی کردوون. گوتیشی: جگە لەسەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی‌ش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.
ئەو داواکاریەی سەرۆکی حکومەت بەگوێرەی مادەی 66ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە، سەرۆکی حکومەت گوتارێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دۆخی تەندرووستی و رەوتی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا پێشکەش دەکات و لە نێوان پەرلەمانتاران و حکومەت گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەکرێت، کە سەرۆکی حکومەت دەیانخاتەڕوو.