نێچيرڤان بارزانى: پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی كازمی ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لۆرێنزۆ گوێرينى، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماسييه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق كرده‌وه تا دڵنيابوونه‌وه له له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كيى داعش. هاوڕا بوون كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵیا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵیا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا هاوكاريى سه‌ربازى و مرۆيى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عێراق كردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئيتالياى كرد كه ڕه‌زامه‌نديى له‌سه‌ر به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه ئيتاڵييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا و سڵاوى بۆ يه‌كه به‌يه‌كه‌ى سه‌ربازانى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان نارد.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى دۆخى عێراقيش سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماتييه‌كان ده‌ڕوانێت و گوتى: “ئه‌ركى نێرده ديپلۆماتييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێويسته و بۆ هاوكارى و پشتگيرييه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت، هه‌رێمى كوردستانيش هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مسته‌فا كازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات”.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونى ئيتاليا له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز وه‌زيرى كاروباری پێشمه‌گه ئاماده‌ى بوو.