قایمقامی نوێی قەزای سۆران دیاریدەكرێت

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەنگ لەسەر قایمقامی نوێی سۆران دەدات

K24 – ھەولێر

بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆببێتەوەو دەنگ لەسەر کاندیدێك بۆ پۆستی قایمقامی سۆران بدات و قایمقامێکی نوێ بۆ قەزای سۆران هه‌ڵبژێردرێت.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردستان24 راگەیاند: "گۆڕانکارییەکە دوای نووسراوێکی پارێزگاری هەولێرە، کە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ناردووە، کاندیدی پێشنیارکراو (هەڵگورد نەجیب عوسمان)ـە ئەم گۆڕانکارییانەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە دامەزراوە حكومییەكان".

كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران، نامه‌ی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندووه‌، هه‌روه‌ها مەغدید حەمەد حوسێن، بە وەكالەت لە شوێنەكەی دەستبەكار بوو تا ئەوكاتەی هه‌ڵبژاردنی قایمقامی نوێ، رێكارە یاساییەكانی تەواوە ده‌كات و دەستبەكاردەبێت.

دەقی نووسراوی دەست لەكاركێشانەوەی كرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران
دەقی نووسراوی دەست لەكاركێشانەوەی كرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران