لە سنووری چەمچەماڵ ژنێك بە تاپڕ كوژرا

تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا

K24 – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، لە لە گوندی کانی گەوهەری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بەقەزای چەمچەماڵ ژنێک بە چەكی تاپـڕ کوژرا.

شەریف رەحیم وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بە كوردستان24ی راگەیاند: "كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێكی تەمەن 31 ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بەفیشەکی تاپڕ کوژرا بوو".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەگوتەی كەسوكاری رووداوەكە خۆكوژی بووە، بەڵام تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رووداوەکە".