خوشكەزای راكان جبووری لە پۆستی بەڕێوبەری تەندروستی كەركووك دوورخرایەوە

توركمانەكان فشاریان بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە چڕكردبووەوە

K24 - كەركووك

شەش مانگ پێش ئێستا زیاد جبووری خوشكەزای پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك كرایە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەكە، بەڵام ئێستا كەسێكی دیكە بۆ شوێنی ئەو دیاركرا.

پۆستی بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی کەرکووک، لەبنەڕەتەوە پشکی کوردە، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، تورکمانێک بەوەکالەت بەڕێوەی دەبرد، شەش مانگ پێش ئێستا دوای خانەنشینبوونی، پۆستەکە درایە د. زیاد جبووری خوشکەزای راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، ئێستا جارێکی دیکە پۆستەکە گۆڕانکاری تێداکراو بەپێی نووسراوێک کە ئیمزای دکتۆر زیاد جبووری لەسەرە، پۆستەکە رادەستی تورکمانێکی شیعە دەکرێت بەناوی نەبیل حەمدی.

 گۆڕانکارییەکە لەدوای فشارێکی زۆری تورکمانەکان دێت کە لەكاتی دەستبەکاربوونی خوشکەزاکەی راکان جبووری هەوڵێکی زۆریاندا تاکو ئەو پۆستەیان لێوەرگرتەوە.

نەبیل حەمدی - بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی كەركووك
نەبیل حەمدی - بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی كەركووك