"نێیمار له ته‌واوی ساڵی 2020 له یاریكردن داده‌بڕێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی فه‌ره‌نسا پێشبینی ده‌كرێت نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان تاوه‌كو سه‌ره‌تای 2021 له یاریكردن له خولی فه‌ره‌نسی بێبه‌ش بكرێت.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له یاری رابردوویان له خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ریمس هه‌ستی به ئازار كردووه، به‌ڵام ئه‌وكات نێیمار ده‌ریخست كه هیچ پێكانێكی نییه و یارییه‌كه‌ی تا كۆتایی ته‌واو كرد، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه پێكانی هه‌یه و به فه‌رمی بۆ یاری داهاتوویان به‌رامبه‌ر ئانجێ كه رۆژی هه‌ینی ده‌كرێت دوورخراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مارسێ كه له گه‌ڕی سێیه‌می لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر له نێوان یاریزان روویدا، دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌كان نێیمار بۆ دوو یاری سڕكرا، به‌ڵام له ئێستادا پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و رووداوه كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئالڤارۆ به نێیماری گوتووه مه‌یموون، نێیماریش به زمانێكی توند و شه‌ڕانگێزی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌رێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو سزایه‌كانی سه‌ر نێیمار و ئالڤارۆ قورس‌تر بكرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ره‌نگه نێیمار بۆ 10 یاری له خولی فه‌ره‌نسا سڕ بكرێت و به‌مه‌ش تا سه‌ره‌تای 2021 ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.