نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات بە پەلە شەڕ لە قەرەباخ رابگیرێت

K24 – ھەولێر:
كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، میشێل باشیلێت نیگەرانی خۆی لە رەوشی قەرەباخ نیشاندا و داوایكرد، دەستبەجێ شەڕ و كوشتار لهو ههرێمه رابگیرێت.
باشیلێت ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا گوتی: "نیگەرانی خۆم دەردەبڕم سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی شەڕ لە سەر سنوور لە ناوچەی قەرەباخ و داوا دەكەم دەستبەجێ شەڕ لەو ناوچەیە رابگیرێت".
ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیاش دوای لە باكۆ و یەریڤان كرد، دەستبەجێ شەڕەكەی نێوانیان لە ناوچەی قەرەباخ رابگرن. ئەم داوایەی مێركل لە میانی پەیوەندی تەلەفۆنیدا ھات لەگەڵ ھەر یەك لە نیكۆل باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و ئیلھام عەلییف، سەرۆكی ئازرەربایجان.
گوتەبێژی فەرمی حكومەتی ئەڵمانیا، ستیڤن زایبرت روونیكردەوە، ئەو گفتوگۆیە لە گەڵ باشینیان رۆژی دووشەممە ئەنجامدرا و لەگەڵ عەلییف رۆژی سێشەممە و گوتیشی: راوێژكاری ئهڵمانیا جەختیكردووەتەوە، دبێت دەستبەجێ شەڕ رابگیرێت و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان".
گوتەبێژی فهرمی حكومهتی ئهڵمانیا دوپاتیكردەوە، مێركل كۆمەڵەی "مینسك"ی ھەلقوڵاو لە رێكخراوی ئاسایش و ھاریكاری لە ئەوروپا بە "گۆڕەپانێكی گونجاو"ی داناوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی.
مێركل ئاماژەیكردووه، "وڵاتانی ھاوسێ دەبێت بەشداری لە چارەسەری ئاشتیانەدا بكەن".
زۆربەی وڵاتان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان داوایان لە ئەرمینییا و ئازەربایجان كردووە، دەستبەجێ شەڕەكە رابگرن، تەنھا توركیا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ باكۆ لە شەڕەكەیدا دژ بە ئەرمینیا راگەیاندووە.