یەكێتی ئەوروپا: دەبێت ھێرشە تاوانكارییەكان لە عێراق رابگیرێن

"دەبێت تاوانباران سزا بدرێن"

K24 – ھەولێر:

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شه‌رمه‌زار كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا تەواوی ئەندامانی خێزانێك عێراقی لە ماڵی خۆیاندا بوونه‌ قوربانی.

بالیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، "مارتن ھوث" لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی نووسیویه‌تی: ھێڕشە مووشكییەكەی دوێنی ئێوارە لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا روویدا، بووە ھۆی كوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێكی عێراقی بێتاوان".

گوتیشی: "دەبێت ئەو ھێڕشە تێرۆریستیی تاوانكارانە رابگیرێن و تاوانبارانیش سزا بدرێن".