چه‌ند كاتژمێرێكی هه‌ستیار له‌به‌رده‌م تره‌مپدا ماوه
K24 –مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی كیس ویسترن ریزێرف له كلیفلاند-ی ئۆهایۆ رووبه‌ڕووی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان جۆ بایدن ده‌بێته‌وه. كه ده‌بێته یه‌كه‌مین ئاماده‌گی نێوانیان له كۆی سێ دیبه‌تی به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م دیبه‌یته له‌كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی راپرسییه میدیاییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌وتنی باشی بایدن پیشانده‌ده‌ن. دوا راپرسی هه‌ریه‌ك له واشنتۆن‌پۆست و ئه‌ی بی سی نیوز له په‌نسلڤانیا. له‌به‌رامبه‌ردا به‌پێی رای چاودێرانی سیاسی راپرسی میدیاكان پێوانه نین بۆ سه‌ركه‌وتنی هیچ پاڵێوراوێك.
به‌ڵام ده‌بێت به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن یان زاڵبوونی رای بایدن له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه ئێستا بایدن له دۆخی ئۆپۆزیسیۆن و هێرشبردندایه و تره‌مپیش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه و سه‌رقاڵه به به‌رگریكردنه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئیمی كۆنی بارت ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دامه‌زرێندرا، له پایته‌خت كۆمه‌ڵێك لێدوانی ریاییكارانه‌ی پێشكه‌شكرد و له‌به‌رده‌می تره‌مپ -دا كه تێیدا سوپاسی تره‌مپ و كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كرد بۆ پاڵاوتنی بۆ دادگای باڵا ته‌نیا 35 رۆژ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن. كه ئه‌مه ده‌بێته یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له دیبه‌یته‌كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بێته بزمارێك بۆ سه‌ر گیانی تره‌مپ ئه‌و راپۆرته‌یه كه به‌ر له دیبه‌ته‌كه بڵاوكرایه‌وه ده‌رباره‌ی خۆدزینه‌وه‌ی تره‌مپ له پێدانی باج له‌ماوه‌ی رابردوودا.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن رێكه‌وتنه ده‌ره‌كییه‌كان و خه‌رجكردنی پاره‌كانی تره‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ترسێكی گه‌و‌ره‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه.
شتێكی تر كه بۆ تره‌مپ خراپه ئه‌وه‌یه دادگا به گومانه‌وه له داواكاری كۆمارییه‌كان ده‌ڕوانێت ده‌رباره‌ی ساخته‌كاری ده‌نگدان له رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدان كه دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی یاساییان تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی راپرسی میدیاكان بایدن به 8 خاڵ له پێش تره‌مپ-ه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی 51% به 43%.
كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و 29ی سێپتێمبه‌ر به‌كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و 6ی به‌یانی 30ی سێپتێمبه‌ر به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌كه‌ناڵی C-SPAN وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌بێ هیچ ناوبڕێكی بازرگانی، یه‌كه‌م دیبه‌یتی نێوان هه‌ردوو پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان (دۆناڵد تره‌مپ) 45مین سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوی دیموكراته‌كان (جۆ یابدن) جێگری 44مین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه بابه‌ته‌كانی دیبه‌یته‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕانی تێدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی رووده‌دات. به‌ڵام شه‌ش بڕگه سه‌ره‌كییه‌كه بریتین له "تۆماری تره‌مپ و بایدن"، "دادگای باڵا"، "په‌تای كۆرۆنا"، "ئابووری"، "ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژی مه‌ده‌نی" و "پاكوبێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
دیبه‌یته‌كه‌ش كریس واڵاس رۆژنامه‌نووسی به توانای فۆكس نیوز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. كریستۆڤه‌ر ده‌بلیو واڵاس بێژه‌ر و رۆژنامه‌وانی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌مه‌ریكی و بێژه‌ری شیكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵ له فۆكس نیوز پرۆگرام و فۆكس نیوز سه‌نده‌ی. پێشتریش وه‌ك نێرده‌ی ئێن بی سی له كۆشكی نیوز كاری كردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ش له دوو دیبه‌تی تردا له 15ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له میامی و له 22 ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له ناشفیل، رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه.