کۆتایی مانگی داهاتوو رێگەی رۆڤیا - گۆپاڵ تەواو دەکرێت

ئەو رێگەیە هەولێر و دهۆك بە یەکەوە دەبەستێتەوە

K24 – ھەولێر:

لە کۆتایی مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگەی رۆڤیا گۆپال لە سنووری قەزای بەردەڕەش کۆتایی دێت، کە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەوەش بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەڤەرەکە ھەژمار دەکرێت.

یوسف بەھجەت، بەڕێوەبەری پروژەکە گوتی: ئەو رێگایە لە لایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت، بەپێی ستاندەرە جیھانییەكان و لە مانگی داھاتوودا كارەكردن لەم پرۆژەیە تەواو دەبێت.

بە تەواوبوونی ئەم رێگا ستراتیجییە، قەرەباڵغی لە سەر رێگا گشتییەكانی ئەم دەڤەرە كەم دەبێتەوە و لەم بارەوە قورسایی لە سەر شانی بەڕێوەبەربەرایەتی رێگاوبان و پردەكان لە ئاكرێ و بەردەڕەش كەم دەبێتەوە.

ئەم رێگایە 22 كیلۆمەترە و ماوەی دوو ساڵە كاری تێدا دەكرێت. ئێستا كار گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا كۆتایی بێت و خزمەتێكی باش بە ناوچەكە بكات.