نرخی نەوت دابەزی

زیانەکانی کۆرۆنا بەردەوامە

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەوروپا و ئەمەریکا نرخی نەوت دابەزی.

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە جیهان بەردەوامە لە تەشەنە سەندن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 3.3% دابەزی و بووە 41 دۆلار و سێ سەنت؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 39 دۆلار و 29 سەنت دابەزی.

زیاد لە یەک ملیۆن کەس لە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ئابووری جیهانی شێواندووە و بەهۆیەوە نرخی نەوت بە ناجێگیریی ماوەتەوە.

Reuters