كازمی گرووپه‌كان به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرووپه چه‌كداره‌كان به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وایه كه بڕیاری ئاشتی و جه‌نگ له ده‌ست ئه‌واندایه".
مسته‌فا كازمی، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند "هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراقین و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوور له به‌رپرسیارێتی نیشتمانی خاكی عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان".
كازمی گوتی: "ئاسته‌نگه‌كان گه‌وره‌ن، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا، و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، و چه‌ند لێكه‌وته‌ی دیكه‌ش، له‌وانه مللانێی ئه‌مەریكا و ئێران، به‌داخێكی زۆره‌وه، هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه عێراقین و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خاكی عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ، هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌مەریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران رایانگه‌یاندووه، كه نایانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ و یه‌كلاكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌بینین كه هه‌ندێ گرووپ زۆر دوورن له به‌رپرسیارێتی نیشتمانی، و پێیان وایه كه خاوه‌نی بڕیاری ئاشتی و شه‌ڕن، له كاتێكدا، ته‌نیا ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی ئه‌م بڕیاره‌یه نه‌ك هیچ لایه‌نێكی دیكه".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا كازمی ئاماژەی بەوەدا، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی دپلۆماسی بیانی له به‌غدا به‌رده‌وامن، و هه‌ڵوێستی وڵاتانیش سه‌باره‌ت به داخستنی باڵیۆزخانه‌كانیان له عێراق مانای دژایه‌تی كردنی عێراق نییه. به‌ڵكو گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و دۆخه‌ی بۆیان دروستكراوه رێگه نادات كاربكه‌ن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "هێرشه مووشه‌كییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، دوایین جاریش پێنج كه‌سی له ژن و منداڵ شه‌هید بوون، ئه‌وه تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌یه ئه‌وه هۆكاری رۆیشتنی دامه‌زراوه‌و ده‌سته دپلۆماسییه‌كانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌كانیان له عێراق دابخه‌ن، له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا، ئه‌مڕۆش باڵیۆزخانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك نییه بتوانن كاری تێدا بكه‌ن، به‌راشكاوی گوتویانه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان دژی حكومه‌تی عێراق نییه، به‌ڵكو دژی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌یه كه ناتوانن تێیدا له‌كاركردن به‌رده‌وامبن، داخستنی باڵیۆزخانه‌كان واتای داخستنی هاوكاری ئابووری و رۆشنبیری و سه‌ربازیی و له دۆخێك‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نكی زۆر بووینه‌ته‌وه".