له سه‌لاحه‌ددین دوو ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق كوژران
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، دوو ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین كوژراوون.
شانه سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020) بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان پله‌ی "عه‌مید"ه و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی فریاكه‌وتنی (12)ـی سه‌لاحه‌ددین بووه.
له باره‌ی ئه‌فسه‌ری دووه‌مه‌وه، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی دیكه پله‌ی نه‌قیب بووه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌منیش كه له‌گه‌ڵیان بووه كوژراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سه‌ر رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له ناوچه‌كانی دۆڵی "ثه‌رثار" كوژراوون.