ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 19 كه‌سایه‌تی و كیانی سووریاییدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، سزای به‌سه‌ر (13) كیان و (6) كه‌سایه‌تی سووریادا سه‌پاند.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزادراوانه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه فشاریان له‌سه‌ر "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان درووستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا بهێنێت و مل به سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانووستانه‌كان نه‌دات.
دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به ره‌وشی سووریا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی له (2011)ه‌وه له وڵاته‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به پشتیوانی وڵاتانی زلهێز به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌م سزادانه ئامانج لێی هاندانی حكومه‌تی سووریایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له رێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی سیاسییه‌وه كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنێت، كه نزیكه‌ی 10 ساڵه له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له: به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری گشتیی سووریا، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی سووریا، وه‌به‌رهێنه‌رێكی سووریایی سه‌پێندراون، كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به حكومه‌تی "به‌شار ئه‌سه‌د"ه‌وه.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ستیڤن منوچین" له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "ئه‌وانه‌ی شانبه‌شانی رژێمی هۆڤیانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌وه‌ستن، به‌شێكن له زیادبوونی خراپه‌كارییه‌كانی ئه‌سه‌د و پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێكار و ئامراز و ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ به ئامانجگرتنی رژێمی ئه‌سه‌د و كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی پێشێلكارییه‌كانی له دژی گه‌لی سووریا".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر