تۆمه‌تبارێك له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو و پاره‌ی ساخته له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکریێت بە ناوی (أ ـ ع ـ م) کە خەڵکی (ئێران) ـەو بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (هێرۆین، حەشیش، کریستاڵ و جامایکا) لەگەڵ (12 شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس) و بڕی (2960000) دوو ملێۆن و نۆسەد و شەست هەزار دیناری ساختەی عێراقی و 100 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی، هەروەها کۆمپیوتەر و ئامێرێكی پرێنتەر، کە پارە ساختەکەی پێ چاپ دەکرد، لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەند پایپێك و هەندێك کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا".
H.B