10 ساڵه پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له دهۆك ته‌واو نه‌كراوه
K24 – دهۆك:
ماوه‌ی (10) ساڵه، (1244) هاووڵاتی خه‌ڵكی دهۆك، بڕی (50) ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییان داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی له بۆته‌ی (30) بلۆكدا شوقه‌یان بۆ درووستبكات، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌كراوه.
هاووڵاتییه‌ك، كه وه‌ك خۆی باسیكرد، (80000) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی داوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه، ماوه‌ی (10) ساڵه چاوه‌ڕوانه و هێشتا پڕۆژه‌كه ته‌واونه‌كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ "كوردستان24" گوتی: "ئیدیی به‌سه، ئاراممان نه‌ما، ئه‌گه‌ر خۆم ده‌ستم پێكردبا ئێستا ته‌واو ده‌بووم، ئه‌و كاته‌ی پاره‌م پێدان، منداڵم وردبوون، ئێستا گه‌وره بوون و پڕۆژه‌كه هه‌روا ماوه‌ته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك، "كوردۆ ئیحسان" بۆ "كوردستان24" چیرۆكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی باسكرد و گوتی: "مۆڵه‌تی پڕۆژه‌كه له (2010) وه‌رگیراوه. دواتر له (2018) مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. مۆڵه‌ت دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه".
گوتیشی: "ئه‌و كات بڕیاری حكومه‌ت به جۆرێك بوو، له بری پاره، زه‌وی قه‌ره‌بوو بدرێته ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی پڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌كات. ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی هه‌بوو، پارچه‌یه‌ك زه‌وی تایبه‌ت به باخچه و سه‌وزایی بوو، بۆیه گونجاو نه‌بوو به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی دیكه. ناچار پڕۆژه‌كه درایه دوو وه‌به‌رهێنه‌ری دیكه و له (2020) جارێكی دیكه مۆڵه‌تیان پێدرایه‌وه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه".
روونیشیكرده‌وه، "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جددیه و مه‌به‌ستییه‌تی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت، بۆیه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی داوه‌ته ئه‌و دوو وه‌به‌رهێنه‌ره و پێی راگه‌یاندوون، ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك مانگه‌دا گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به ئاراسته‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌دیبهێنن، به پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".