سەرۆكی دانپیانەنراوی قەرەباخ: شەڕی دژ بە كۆمارەكەمان شەڕی دژ بە ئێرانیشە

حكومەتی كۆمار ئاگادارە لەو كێشانەی لە ناوچەكە روودەدەن، لەوانەش رەوشی باكووری ئێران

K24 – ھەولێر:

ئەرایك ھاروتیۆنیان، سەرۆكی "كۆماری قەرەباخ"ی دانپیانەنراو رایگەیاند، ئەو شەڕەی دژ بە كۆمارەكەمان دەكرێت، لە ھەمان كاتدا شەڕێكە دژ بە ئێرانیش.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كورتدا، لە شاری ستیباناكیرت، پایتەختی كۆماری قەرەباخی یەك لایەنە راگەیاندراو، ھاروتیونان گوتی: دەمەوێت رابگەیەنم یەك لەو لایەنانەی لەم شەڕەدا كراوەتە ئامانج ئێران، چونكە شەڕەكە دژ بەو وڵاتەشە".

گوتیشی: حكومەتی كۆمار ئاگادارە لەو كێشانەی لە ناوچەكە روودەدەن، لەوانەش رەوشی باكووری ئێران. درێژەی بە قسەكانی نەداو روونی نەكردەوە رەوشی باكووری ئێران چیە و چۆنە.