كەشناسی: باران دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند و پێشبینی دەكات لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی نمە باران ببارێت.

بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 36 و دھۆك 34 و سلێمانی 32، لە كەركووك 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردابێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی نمەباران دەبارێت.