ئەردۆغان: قودس شاری ئێمەیە

لەوانەیە تاكو ئێستا شوێنەواری بەرخودانی عوسمانییەكان لەو شارە بدۆزرێتەوە

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، وڵاتەكەی لە گشت كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا شانازی بە بەرگریكردن لە فەلەستین دەكات و شێلگیرانە گوتی: "قودس شاری ئێمەیە".

لە گوتەیەكدا لە میانی كردنەوەی خولی27ی پەرلەمانی توركیا ئەردۆغان گوتی: "جەختكردنەوە لە گشت سەكۆكاندا لە سەر مافەكانی گەلی فەلەستینی ستەمدیدە، سەرچاوەی شانازی وڵاتەكەمان و گەلەكەمانە".

گوتیشی: "قودس شاری ئێمەیە، بە تایبەتی لەوانەیە تاكو ئێستا شوێنەواری بەرخودانی عوسمانییەكان لەو شارە بدۆزرێتەوە، كە لە شەڕی جیھانی یەكەمدا ناچار بوو لەو شارە دەرچێت".

سەرچاوە: ئەنادۆڵ