پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی رێبەری روحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهكرد.
دهقی پهیامهكه
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ ( شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا . ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/1