تره‌مپ: خۆم و میلانیا تووشی كۆرۆنا بووین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ "میلانیا"ی هاوسه‌ری تووشی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مڕۆ "تره‌مپ" له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، خۆی و میلانیای هاوسه‌ری تووشی كۆرۆنا بوون.
"تره‌مپ" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ره‌وشمان جێگیره و به‌یه‌كه‌وه دۆخه‌كه تێده‌په‌ڕێنن".
له‌و باره‌یه‌وه، "كۆشكی سپی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ره‌وشی ته‌ندرووستی تره‌مپ و میلانیا جێگیره و هه‌ردووكیان له كۆشكی سپی كه‌ره‌نتین كراوون".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، هه‌واڵی تووشبوونی "هۆپ هێكس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ڤایرۆسی "كۆرۆنای نوێ" راگه‌یه‌ندرا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، "هۆپ هێكس" هاوڕێی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رنشینی ئه‌و فڕۆكه‌یه بوو، كه "تره‌مپ"ی گواسته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له یه‌كه‌م دیبه‌یتی له‌گه‌ڵ "جۆزێف بایدن"ی ركابه‌ره دیموكراته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، "هێكس" هاوشانی "تره‌مپ" له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه ئاماده‌بوو، كه "تره‌مپ" له "مینسۆتا"ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌وادارانی رێكیخستبوو.