کەنەدا چاودێری هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکات
K24 – ھەولێر:
کەنەدا لە نزیکەوە چاودێری رووداوەكانی هێرشكردنە سەر نێردە دیبلۆماسی و سەربازییەکان لە عێراق دەکات.
هارجیت ساجان، وەزیری بەرگری کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە؛ کەنەدا پابەندە بە ئەرکەکەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پڕۆگرامی ناتۆ بۆ مەشقپێکردنی هێزەکان.
ساجان لە دوای هێرشەکەی هەولێر گوت: پاراستن و ئاسایشی هێزەکانمان لە سەرووی ئامانجەکانمانە.
ساجان دووپاتیدەکاتەوە؛ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەین و خوێندنەوەی ورد بۆ هەڕەشە ئەمنییەکان دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی کەنەدا رەتیکردەوە، هیچ سەربازێکی لە هێرشەکەی هەولێردا بریندار بوو بێت.