ماكرۆن: ئیسلام "له قه‌یراندایه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له رێگه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری "پڕۆژه‌ی دابڕانی ئیسلامی" ده‌بێته‌وه، كه هه‌وڵده‌دات، "نكووڵی له كۆماریی" بكات و "سیستمێكی جێگره‌وه" دابمه‌زرێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، له ناوچه‌ی "لیه موروه"، كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ده‌وروبه‌ری "پاریس"ـی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
له وته‌كه‌یدا، "ماكرۆن" گوتی: "ئه‌نگێزه‌ی ئیسلامی رادیكاڵی ده‌خوازێت پێچ و خول به ده‌وری یاساكانی كۆماریی له فه‌ره‌نسا بدات. سیستمێكی دیكه‌ی جێگره‌وه دابمه‌زرێنێت. به‌های دیكه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی ئێمه بچێنێت. به جۆرێكی دیكه كۆمه‌ڵگه بنیاتبنێته‌وه و رێكی بخاته‌وه. ئه‌مڕۆ ئیسلام له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه له قه‌یراندایه".
گوتیشی: "نامه‌وێت بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵبكه‌م، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین، ئه‌نگێزه‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی رادیكاڵانه هه‌یه، كه كار بۆ نكووڵیكردن له سیسته‌میی كۆماریی فه‌ره‌نسا ده‌كات. ئه‌و ئه‌نگێزه‌یه دزه‌ی كردووه‌ته ناو سیستمی قوتابخانه‌كان و پێشخستنی چالاكییه وه‌رزشی و رۆشنبیرییه‌كان، به تایبه‌تی كاتێك په‌یوه‌ست ده‌بن به مووسڵمانانه‌وه. ته‌ڵقینیی بیروباوه‌ڕ و نكووڵی له بنه‌ماكانی ئێمه ده‌كرێت، به تایبه‌تی له هه‌مبه‌ر پرسی یه‌كسانیی ژن و پیاودا".
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌مه‌ودوا، هه‌ر گرووپ، رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بیه‌وێت هاوكاری له ده‌وڵه‌ته‌وه پێبگات، ده‌بێت "واژوو له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی عه‌لمانییه‌ت"ی فه‌ره‌نسا بكات.
گوتیشی: "ده‌بێت چاودێرییه‌كی ورد بخرێته سه‌ر قوتابخانه تایبه‌تییه ئاینییه‌كان. ده‌بێت سنوورێك بۆ فێركردن و خوێندن له ماڵه‌وه دابنرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی گرت. ئه‌و گوتی: "به‌رپرسانی ناوخۆیی ده‌بێت به‌شێكی به‌رپرسیارێتی ئه‌و پرسه بگرنه ئه‌ستۆ، كه رێگه‌یان داوه، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان دابڕ دابڕ ببن".
گوتیشی: "ئێمه خه‌ڵكمان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌چه‌ڵه‌كی كۆكردووه‌ته‌وه. ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساندوون وه‌ك پێویست تێكه‌ڵیی درووست بكه‌ن و له راده‌ی پێویستدا تێكه‌ڵیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی درووست بكه‌ن، ئه‌وانیش پڕۆژه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای پاشه‌كشێی ئێمه و ملكه‌چكردنمان بنیاتناوه".
له چوارچێوه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، پلانی خۆی بۆ دژایه‌تیكردنی "ئیسلامی رادیكاڵ، توندڕه‌و" راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، "كار بۆ داڕشتنه‌وه‌ی قانوونی فه‌ره‌نسیی ده‌كه‌ن، كه تێیدا، چاودێری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان به‌هێز ده‌كرێت. خوێندن له ماڵان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، مه‌گه‌ر له به‌ر هۆی ته‌ندرووستی بێت. جارێكیدیكه، مامۆستا و وتاربێژانی ئیسلامی راهێنانیان پێده‌كرێته‌وه و ده‌خرێنه چوارچێوه‌ی پڕۆگرامێكی ده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن و بگونجێندرێن له‌گه‌ڵ ره‌وشی قانوونیی فه‌ره‌نسا".
ماكرۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "دوای 115 ساڵ له راگه‌یاندن و بڕیاردان له‌سه‌ر قانوونی فه‌ره‌نسایی ساڵی (1915)، كه تایبه‌ت بوو به جیاكردنه‌وه‌ی كڵێسه له ده‌وڵه‌ت، جارێكیدیكه له رێگه‌ی ئه‌و قانوونه‌وه كار بۆ به‌هێزكردنی عه‌لمانییه‌ت و ره‌گداكوتانی بنه‌ماكانی كۆماری فه‌ره‌نسا ده‌كرێت".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، روسیاالیوم
وه‌رگێڕانی: ئ.ر