ئەرمینیا: ئاماده‌ی دانووستانین

ئەرمینیا: دانوستانی راگرتنی شەڕ دەبێت لە سەر بنەمای 1994-1995" بێت

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ھەینی، ئەرمینیا ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە بارەی قەرەباغ لە چوارچێوەی "كۆمەڵەی مینسك"ی سەر بە رێكخراوی ئاساییش و ھاریكاری لە ئەوروپا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا، ئەمڕۆ ھەینی لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "ئێمە بەڕاستی خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین لەوەی سەرۆكەكانی وڵاتانی بەشدار لە سەرۆكایەتی كۆمەڵەی مینسكی سەر بە ریكخراوی ئاسایش و ھاریكاری لە ئەوروپا بەتوندی ئیدانه‌ی بەكارھێنانی ھێزیان كرد لە ناوچەی شەڕ لە ناگۆڕنۆ قەرەباغ".

ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "ئەرمینیا پابەندە بە چاره‌سەكردنی ململانێیەكە بەشێوەیەكی ئاشتییانە. بە توندییش بەردەوام دەبین لە بەرەنگابوونەوەی ھێرش و كردەوە دوژمنكارییەكانی ئازەربیجان، بەڵام لە ھەمان كاتیشدا ئامادەین لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە كۆمەڵەی مینسكی سەر بە رێكخراوی ئاساییش و ھاریكاری لە ئەوروپا كاربكەین لە پێناو راگرتنی شەڕ لە سەر بنەمای 1994-1995".

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا دوای ئەو بەیننامە ھاوبەشەوە دێت، كە دوێنی لە لایەن ھەرسێ سەرۆك، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فرەنسا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا راگەیەنرا و داواكرا دەستبەجێ كردەوە سەربازییەكان لە ناوچەی قەرەباغ رابگیرێت.

سەچاوە: تاس