وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: 21 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان (21) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا مردن و له كۆی (4996) پشكنینی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، (640) حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره (219)ـی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، (4996) پشكنین كراوون. له‌و ژماره‌یه: (640) كه‌س وه‌ك تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوون. (270) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه. (21) كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون.
ئاماری گشتیی له هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌مڕۆ به‌م جۆره‌یه:
كه‌ره‌نتین: (21871).
پشكنین: (476937).
تووشبوون: (49134).
چاكبوونه‌وه: (31158).
ژێرچاره‌سه‌ر: (16185).
مردن: (1791).