ئهنقهره: سزاكانی یەكێتی ئەوروپا كاریگەری لە توركیا ناكات
K24 – ھەولێر:
بەرپرسێكی گەورە لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر وڵاتەكەیاندا بسەپێنی بە ھۆی كردەوەكانی گەڕان و پشكنین بەدوای نەوت و غازدا، ئەوە توركیا رژدتر دەبێت لە سەر پاراستنی مافی خۆی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
ئەو بەرپرسە توركییەی كە داوایكردووە ناسنامەكەی ئاشكرا نەكرێت، گوتی: سزاكان توركیا سارد ناكەنەوە و لهوانەشە ببنە ھۆی داڕمانی ئەو گفتوگۆیەی كە بڕیارە لەم مانگەدا لە نێوان ئەنقەرە و ئەسینادا ئەنجامبدرێت سەبارەت بە سنووری دەریایی و ململانێیان لەسەر مافەكانی لە نەوت و غاز لە ناوچەكەدا.
بەرپرسەكە گوتی: گفتوگۆكە ھەوڵێكە بۆ "بۆ ئەوەی یۆنان بچێتە دانوستانهوه، لە كۆتاییدا یۆنان رازی بوو و ئومێد دەكەین دەستپێبكات".
گوتیشی: "ئەگەر یەكێتی ئەوروپا سزاكان بسەپێنێ ئەو سزایانە رامانناگرن، بەڵكو بەپێچەوانەوە، زیاتر ورهمان بەرز دەكاتهوه و ئەوەیان دەبێتە ھەڵوێستێكی نەرێنی لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە".
ئاشكراشی كرد،بەردەوام دەبن لە سەر بەرنامە دەریاییەكەی خۆیان و وەك چون پێشتر كردوویانە. سزاكان رێگایەكی درووست نییە و ساردیان ناكاتەوە لە پاراستنی مافەكانیان و مافی قوبرسیە توركەكان لە ئاوی ههرێمایهتیدا.
ئەم ھۆشدارییەی توركیا لە كاتێكدا ھات، كە سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەكەی خۆیان لە برۆكسل ئەنجامدەدەن وقوبرس كە ئەندامە لەو یەكێتییەدا لەگەڵ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیكە دوایكردووە سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت بە ھۆی "دیبلۆماسییەتی كەشتییە شەڕكەرەكانی" ئەنقەرە وەك قوبرس ناوی دەبات و بەھۆی پێشلكردنی مافی ئەو وڵاتە لە لێواری دەریایی دورگەكە".
رەشنووسی ئەنجامی لوتكەی ئەوروپا كە ئەمڕۆ ھەینی كۆتایی دێت، ھێڵێكی دیاری نیییە بۆ رێككەوتن لەسەر توركیا، بە ھۆی خواستی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی ئەو سزایانە نەبنە ھۆكاری سەرنەكەوتنی گفتوگۆكانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا.
سەرچاوە: رۆیتەرز.