یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له باكووری كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌روێش سه‌عدۆ، كه یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا، ماوه‌ی 19 رۆژ بوو به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیلهی باكووری كوردستان خه‌وێندرابوو، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، به‌هۆی په‌تاكه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌روێش سه‌عدۆ، له ساڵی 1934 له ناوچه‌ی مسێرجی سه‌ر به پارێزگای سێرتی باكووری كوردستان له‌دایك بووه، به‌هۆی خه‌بات و تێكۆشانی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه خه‌ڵاتی بارزانی نه‌مری پێبه‌خشرابوو.
ئازاد ده‌روێش سه‌عدۆ، كوڕی كۆچكردوو به كوردستان24ی راگه‌یاند، ته‌رمی باوكی له مسێرجی باكووری كوردستان به‌خاك ده‌سپێرن.
H.B