سەدر داوایەك لە خۆپیشاندەران دەكات
K24 - ھەولێر
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەكات چاوەڕێی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن و داواش دەكات بەپەلە خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی بگەڕێندرێتەوە.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، موقتەدا سەدر چوار داواکارى خستووەتەڕوو، هەڵبژاردنى پێشوەختە بە سەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان، لەنزیکترین کاتدا خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلى عێراق بگەڕێندرێتەوە، لێپرسینەوە لەگەورە گەندەڵکاران و لەیاسا دەرچووان و لێپرسینەوە لەو کەسانەى هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندان لە ساڵى 2019ەوە تا ئێستا، ئەگەر ئەم داواکارییانە جێبەجێ نەکرێن، بە واتای ونبوونی عێراقە.
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتە، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كات له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و لێپێچینه‌وه.
جنین هینس پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ساڵیادی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردووی عێراق له په‌یامێكدا داوا ده‌كات حكومه‌ت رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و لێپێچینه‌وه
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه له پێناو گۆڕانكاری خۆیان راده‌ست نه‌كرد.
ئەمە لەكاتێكدایە كۆبوونه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبی لە چەند رۆژی رابردوو مشت‌ومڕ و پرسیاری به دوای خۆیدا هێناوه.