كیم پەیامێك بۆ ترەمپ دەنێرێ
K24 - ھەولێر
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، پەیامێكی ئاراستەی ترەمپ دەكات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ دەخوازێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور KCNA په‌یامی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئونی بڵاو كرده‌وه كه به‌هۆی تووشبوونی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئاراسته‌ی كردوون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا نووسراوه: "سه‌رۆك، له ناخی دڵییه‌وه هیوای زوو چاكبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م په‌تایه‌ی بۆ خواستن".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشكراوه، كیم له ناخی دڵییه‌وه سڵاوی گه‌یاندووه‌ته تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئەوە لەكاتێكدایە دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ گوازراوەتەوە نه‌خۆشخانه‌ی (والتر رێد)ی سه‌ربازیی، پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكاش رایگەیاند، تەندروستی ترەمپ جێگیرە. ھەروەھا لە تویتێكیشدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "پێم وایە بەرەو باشی دەچم، سوپاس بۆ ھەمووتان و خۆشم دەوێن".