ھۆزان جانێ ئازاد كرا

حكومەتی توركیا بە مەرج ئازادی كردووە

K24 ھەولێر

خانمە گۆرانیبێژی كورد ھۆزان جانێ، دوای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیكردن لەلایەن حكومەتی توركیا ئازاد كرا.

حكومەتی توركیا لە ساڵی 2018 بە تۆمەتی ئەندامیێتی پەكەكە ھۆزان جانێی دەستگیر كرد و بە 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزای دا.

نەورۆز ئاكالان، پارێزەری ھۆزان جانێ رایگەیاند، شەوی رابردوو ھۆزان جانێ لە زیندانی باكركۆی ئیستانبوڵ بە مەرجی نەچوونە دەرەوەی لە توركیا ئازاد كرا.

ھۆزان جانێ، خەڵكی باكووری كوردستانە و جگە لە ناسنامەی توركیا، وڵاتینامەی ئەڵمانیای ھەیە، لە ساڵی 2018 كاتێك لە ئەڵمانیا گەڕایەوە توركیا، لەلایەن حكومەتی توركیا دەستگیر كرا.