نێچیرڤان بارزانی: له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایی و ڕۆڵی گرنگی مام جه‌لال ده‌که‌ین
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سێیه‌مین ساڵیادی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێکۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی کوردستاندا به بیر ده‌هێنینه‌وه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان ده‌که‌ین. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت".
جه‌لال حیسامه‌دین شێخ نوری تاڵه‌بانی، هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان)ی قه‌دپاڵی چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه، سێ ساڵ به‌ر له ئێستا و له رۆژی 3/10/2017، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشكه‌وتنی، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.