به‌ر له 23 ساڵ مردووه.. پێشبینی تووشبوونی 45ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار كردبوو
K24- هه‌ولێر:
ئاینده‌بینی "فاڵگره‌وه"ـی به‌ناوبانگی بولگاری، "فانغای كوێر" كه به‌ر له 23 ساڵ كۆچی دوایی كردووه، به‌ر له مردنی پێشبینی تووشبوونی 45ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "ئێستا دۆناڵد تره‌مپ" به ڤایرۆسێكی زۆر مه‌ترسیدار كردبوو و رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆر ده‌ناڵێنێت.
فانغا كه به‌ناوی "نۆسترادامۆسی به‌ڵكان"ـیش ناسرابوو، راستوخۆ به‌ر له مردنی له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا زنجیره‌یه‌ك پێشبینی بۆ ساڵی 2020 كردبوو.
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌و خوێندنه‌وانه‌ی فانغای كوێر بۆ ساڵی 2020 كردبووی، 45ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "كه دۆناڵد تره‌مپ"ـه، له ئاینده‌دا تووشی نه‌خۆشییه‌كی نه‌ناسراو ده‌بێت.
فانغا گوتوویه‌تی: ئه‌و نه‌خۆشییه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تووشی له‌ده‌ستدانی بیستن و زرینگانه‌وه‌ی گوێ و گرێیه‌ك له‌سه‌ر مێشكی ده‌كات.
ئه‌و ئافره‌ته كه به‌ر له 23 ساڵ مردووه، هێزێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له د‌رك پێكیردن و بینینی ئاینده، زۆرێك له‌و پێشبینیانه‌ی تا ئێستا راست ده‌رچوون، له‌وانه‌ش: ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌مه‌ریكا و تسۆنامییه كاولكارییه‌كه‌ی تایلاند.
به‌گوته‌ی فانغا، ساڵی 5079 گه‌ردوون كۆتایی پێدێت.!
ئه‌و ئافره‌ته هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی خۆڵبارین له نزیك كێڵگه‌ی خێزانه‌كه‌ی تووشی نابینایی ببوو و تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دواییشی كرد، هه‌ر به نابینا مایه‌وه.
وێڕای كوێربوونی هه‌ردوو چاوه‌كانی، ئه‌و هه‌ستی به زۆربه‌ی ئه‌و شتانه ده‌كرد، كه له‌ده‌وروبه‌ری هه‌بوون، وه‌ك ئه‌وه وابوو بڵێین: "دیدگای دووه‌م"ـی هه‌بوو، كه وایكردبوو بتوانێت ئاینده ببینێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "وۆڵته‌ر رید"ی پزیشكیی سه‌ربازی له ماریلاند.
سه‌رچاوه: The Sun
H.B