سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

مه‌سرور بارزانی دۆخی ئێستا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تاوتوێ كرد
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا  گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی تاووتوێ کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.

H.B