عێراق زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "گه‌یشتوونه‌ته سه‌ره‌داوی گرنگ" له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مووشه‌ك ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا ده‌كه‌نه ئامانج.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا یه‌حیا ره‌سوول گوتی: "هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان به‌رده‌وامن، بۆیه كاركردنیش به‌گوێره‌ی پلانی ستراتیژیی ورد به‌رده‌وامه و له رێگه‌یه‌وه توانیومانه ده‌ستمان به سه‌ره‌داوی گرنگ له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بگات".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی: "لێژنه‌كانی به‌دواداچوون كه به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنراون، ئامانج لێی بۆ گه‌یشتنه به‌و كه‌سانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و هاووڵاتیان به مووشه‌ك ده‌كه‌نه ئامانج".
له‌باره‌ی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش كه ده‌ستی له‌پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كانه‌وه‌یه، یه‌حیا ره‌سوول هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع"