شەڕی قەرەباخ.. ئازەربایجان كۆنترۆڵكردنی شاری "جبرائیل"ی راگەیاند

قەرەباخ داوا لەدانیشتوانی ئازه‌ربایجان دەكات شارەكان چۆڵ بكەن

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ئازرەبایجان، ئیلھام عەلییف، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایەگەیاند، سوپای وڵاتەكەی شاری جبرائیل و ژمارەك لە گوندەكانی دەوروبەری كۆنترۆلكردووە و لە دەست ھێزەكانی كۆماری قەرەباخی یەك لایەنە راگەیاندراو دەرخستووە.

عەلییف  لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆیدا لە تویتەر گوتی: "سوپای ئازەربایجان ئەمڕۆ شاری جبرائیل و چەند گوندێكی لە ھەرێمی داگیراكراو رازگاركرد. قەرباخ بەشێكە لە ئازەربایجان!".

لە لایەن خۆیەوە كۆماری قەرەباخ ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، ھێزەكانیان فڕۆكەخانەی سەربازی لە شاری كنجە لە باشووری ئازەربایجان وێرانكردووە، ھەڕەشەی بوردوومانكردنی پێگە سەربازیییەكانی دیكەی كرد لە شارە گەورەكانی ئازەربایجان.

سەرۆكی كۆماری یەك لایەن راگەیاندراو، ئەراییك ھاروتیۆنان لە لێدوانێكدا بۆ ناوەندی راگەیاندی ئەرمەنی، ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسیاریەتی بە ئامانجكردنی دانیشتوانی پایتەختی "كۆمار" شاری ستیباناكرت (خانكندی) بە مووشەكی "بۆلیز و سمیریچ"ی خستە ئەستۆی ئازەربایجان.

ھاروتیۆنان گوتی: ئێستا پێگە سەربازییەكانی لە شارە گەورەكانی ناو ئازەربایجان بوونەتە ئامانجی سوپاكەمان و دوا لە خەڵكی ئازەربایجام دەكەم ئەو شارانە بە زووترین كات چۆڵ بكەن بۆ خۆ دۆرخستنەوە لە زیانەكان. سەركردایەتی سەربازی ئازرەبایجانیش بەرپرسە لەو ھەمووە.

دواتر، سەرۆكی كۆمار رایگەیاند، چەند مووشەكێك ئاراستەی شاری كنجە كراون لە باشووری ئازەبایجان، كە دووەم گەورە شاری ئازەربایجانە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە. جەختیشیكردەوە، فەرمانیداوە بە راگرتنی ئەو بۆردومانە بۆ ئەوەی زیان بە خەڵكی سڤیل نەكەوێت.

ھەر لەو كاتانەدا، جێگری سەرۆك كۆماری قەرەباخ، فاھرام بۆغۆسیان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووكدا رایگەیاند، فڕۆكەخانەی كنجەی سەربازیان خاپوور كردووە، كە پێشتر لایەنی ئەرمەنی گوتبووی فڕۆكە جەنگییەكانی توركی لە جۆری ئێف 16ی تێدایە و لە 29 ئەیلوول یەكێك لەو فرۆكانە خسترایە خوارەوە لە لایەن فڕۆكەیەكی ئەرمەنییەوە لە جۆری " سو-25" و ئازرەبایجان رەتیكردەوە.

ھەروەھا وەزارەتی بەرگری كۆماری قەرەباخ لە لایەن خۆیەوە رایگەیاند، ھێزەكانیان "بوردوومانی بەھێزیان دژ بە پێگە سەربازییەكان ئەنجامداوە لە قوڵایی خاكچ ئازەربایجان وبەرپرسیارییەتی زیادبوونی شەڕ و پێكدادانیشی خستە ئەستۆی حكومەتی باكۆوە.

وەزیری بەرگری ئەرمینیا
وەزیری بەرگری ئەرمینیا

وەزارەتی بەرگری ئازرەبایجانیش رەتیكردەوە ھیچ پێگەیەكی سەربازی لە كنجە بۆردومان كرابێت، و ھەواڵەكەی بە "درۆ و ھەراسانكەر" وەسف كرد و گوتی: لە ئەنجامی بۆردومانەكە دانیشتوان و شوێنەخزمەتگوزارییەكان و ھەندێك خانووی مێژوویی زیانیان بەركەوتووە.

ھەرچەندە ئەرمینیا خۆی رەتدەكاتەوە لە ھیچ ھێڕشێكی دژ بە ئازەربایجان ئەنجام دابێت، بەڵام وەزیری بەرگری ئازەری، زاكیر حەسانۆف ئاشكەرایكرد، ئەو بۆردومانە لە ناو خاكی ئەرمینیا ئەنجامدراوە و ھێڕشەكە "مۆركێكی ھەراسانكارانەی ھەیە و رووپێوی كردەوە جەنگیییەكان زیاد دەكات".

وەزیر بەرگری ئەرمینیا، داڤید تونیان، ئەم لێدوانانەی ھاوتا ئازرەبایجانییەكەی رەتكردەوە و گوتی: ئێستا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان خاكی ئەرمینیاشی گرتووەتەوە، لەوانەش شاروچكەكانی ناوچەی فاردینیس، كە بەر بۆردومانەكانی تۆپە قورسەكان وفڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كەوتوون و ئەگەر ئەمە بۆ ئەو بەرفراوانكردنی رووپێوی شەڕ بێت (واتە وەزیری بەرگری ئازەربایجان) با ئەم بابەتە بۆ شارەزایان بەجێبێڵین و خۆیانن دەرئەنجامەكان بەدیاربكەن.

تونویان جەختیكردەوە، ھیچ بۆردومانێك لە ئەرمینیاوە بۆ ناو خاكی ئازەربایجان نەبووە. گوتیشی ئەگەر سوپای ئازەربایجان پایتەخی كۆماری قەرەباخ و شارەكانی دیكەی ھەرێمەكە بكاتە ئامانجی رەوا، ئەوسا ھیزەكانی قەرەباخ زۆر بەتوندی وەڵام دەدەنەوە و ئەنجامەكەی بۆ ئازەربایجان مەترسیدار دبێت.