عێراق 52 حاڵەتی مردن و 3210 توشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

3817 كەسیش لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی و ژینگە لە عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، 52 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنای تۆماركرد و بەمەش ژمارەی مردووان بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە عێراقدا گەیشتە 9399 كەس.

وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەیكردووە، 3210 كەسی دیكە لە 24 كاتژمێری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوونە و ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 379 ھەزار و 141 كەس.

لە 24 كاتژمێری رابردوو 3817 كەسیش لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە و بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەو پەتایە چاكبوونەتەوە گەیشتە 307 ھەزار و 742 كەس.