چەندین پرۆژەی كارەبا لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بەشێك لە پڕۆژەكان تەواو كراون

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند، لەبەر كەمی خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا ماوەكانی پێدانی كارەبا 19 كاتژمێرەو هەوڵیش دەدرێت بارودۆخی كارەبا باشتر بكرێت.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر سەبارەت بە پرۆژەكانی كارەبا كە ئێستا لەپارێزگای هەولێر لەقۆناغی جێبەجێكردندان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "چەندین پڕۆەی کارەبا لە سنووری ھەولێر جێبەجێ کراون و کەوتوونەتە کار و لە جێبەجێکردندان، لەوانەی وێستگەی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان و وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر".

راشیگەیاند: "چەند پڕۆژەی دیکە لە جێبەجێکردندان، وەکو وێستگەی موبایل شەمامک و وێستگەی موبایل دارەشەکران و چەندین پڕۆژەی دیکەی جێبەجێ دەکرێن و کاریان تێدا دەکرێت، ئەمەش وا دەکات گرفتەکانی بارزۆری  چارەسەر بکات".