وه‌زیری دارایی روونكردنه‌وه له‌باره‌ی مووچه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌سه‌ر داواكاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی كار و پڕۆژه‌كانی تائیستای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت رێكخرابوو، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت له گوتارێكدا زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی كێشه داراییه‌كان و كورتهێنانی بودجه له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و كیشه داراییانه كرد، كه له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا به‌هۆی بڕیاره سیاسییه‌كان و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌شه‌وه گوتی: "ده‌مه‌وێت روونكردنه‌وه له‌باره‌ی پرسی مووچه له هه‌رێمی كوردستان بده‌م" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ساڵی 2014ـه‌وه حكومه‌تی عێراق به بڕیارێكی سیاسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی و تا ئێستاش وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق ماوه‌ته‌وه.
گوتیشی: حكومه‌تی عێراق به نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم نه‌وه‌ستا و پشكی هه‌رێمی كوردستانی له 17% بۆ 12.67%ی كه‌مكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، "تا ئێستاش حكومه‌تی به‌غدا له 100%ی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه نه‌كردووه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، كه به چ یاسایه‌ك مووچه كه‌مكراوه‌ته‌وه؟ وه‌زیری دارایی روونیكرده‌وه، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگانه حكومه‌تی عێراق به بڕی 201 ملیار دینار كه‌متر له شایسته‌ی دیاریكراو "پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق" ره‌وانه ده‌كات، هۆكارێكی دیكه‌ش دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیه و ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه درووست بووه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌توانایدا نه‌بووه پڕی بكاته‌وه، بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه كێشه‌كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر كراوه".
ئاوات شێخ جه‌ناب گوتیشی: "كاتێك كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، بڕی 27 ملیار دینار ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر بوو، كه له حكومه‌تی پێشتر بۆی مابووه‌وه".
له‌باره‌ی پرسی نه‌وتیش گوتی: "ده‌مه‌وێت به‌ڕوونی باسی پرسی نه‌وت بكه‌م، كاتێك ئێمه سه‌ردانی به‌غدامانكرد، پێمان راگه‌یاند، كه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵكو پێمان گوت: ئاماده‌ین دۆسیه‌ی نه‌وتیش به ته‌واوی راده‌ستی ئێوه بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی كه حكومه‌تی عێراق قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ك كه هه‌موو ئه‌و دۆخه له ده‌ره‌نجامی بڕیارێكی سیاسی دروست بووه، هاوكات ئێستا خودی عێراقیش رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی بووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی ئێستا له ئارادایه، ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له مووچه‌ی مانگانه له ساڵی دواتر دابه‌شكراوه و ساڵ به‌ساڵ ماوه‌ته‌وه و كه‌ڵه‌كه بووه، ئه‌مه‌ش هیچ گوناهێكی كابینه‌ی نۆیه‌م نییه و قه‌یرانه‌كه پیش‌تر سه‌ریهه‌ڵداوه".
گوتیشی: "كاتێك وه‌زاره‌تی داراییمان وه‌رگرت، هیچ یه‌ده‌گێكی نه‌ختینه‌ییمان نه‌بوو، چونكه ئێمه بانگی ناوه‌ندیمان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا ده‌وڵه‌ت نین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ریمان نه‌بووه، نه‌مانتوانیوه قه‌رز له سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كانی پێ پڕ بكه‌ینه‌وه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، كه بۆچی مانگی پێشتر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به رێژه‌ی له 21% بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه ئه‌و رێژه‌یه بۆ 18% گۆڕا؟، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه خه‌رجییه‌كانمان له حكومه‌ت كه‌مكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی نه‌ختینه بۆ مووچه زیاد بكه‌ین".
ئاوات شێخ جه‌ناب باسی ئه‌وه‌شی كرد، "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ پێشكه‌شكردووه و یه‌كێك له گرنگترین بڕگه‌كانی كارنامه‌كه‌ی بریتییه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی و به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و پرۆسه‌یه رێڕه‌وی خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئاشكراشیكرد، "پێشتر چه‌ند بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ست بوو، یه‌كێكیان ئه‌وه بوو كه به 2 مانگ جارێك مووچه بدرێت، به‌مه‌ش مووچه‌ی هه‌ر مانگێك به رێژه‌ی له 50% ده‌درا، هیچ كه‌سێكمان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌و رێژه‌یه رازی نه‌بووین، كورتهێنانیشمان رێژه‌كه‌ی له 35% بوو، ئه‌گه‌ر مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه‌منه‌كرابایه‌وه، ئه‌و كورتهێنانه ده‌بوو به 41%، ئه‌وكاتیش پێویست بوو قه‌رز بكه‌ین، بۆیه به تێكڕای ده‌نگ ئه‌وه‌مان پێ باشتر بوو، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به رێژه‌ی له 21% بێت، نه‌ك كورتهێنانه‌كه بگاته 41%، ئێستاش رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه به رێژه‌ی 18% باشتره له 21% بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌وره‌ها گوتی: "له ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌ندێك رێكارمان گرتووه‌ته‌به‌ر و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ده‌سته و ده‌روازه‌كان كردووه و سزامان داون، ته‌نانه‌ت له‌كاتی كه‌مته‌رخه‌میكردنی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌منیش مووچه‌كه‌یانمان راگرتووه، ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌یه‌ن، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی پارێزگاری له داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ن، بیانخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی یان ده‌بێت كوڕی حكومه‌ت بن و پارێزگاری له داهاتی حكومه‌ت بكه‌ن، یانیش نابێت چاوپۆشی له كاری قاچاغ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گومرگی پێكهێناوه، كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه‌وتووه‌ته كار و ئه‌ویش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی دیكه بۆ كارئاسانیكردن بۆ زیاتر چاودێریكردنی گومرگه‌كان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان، هه‌ندێك جار پێویستی به ده‌ستوه‌ردان و هاوكاری سیاسیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆنترۆڵی ئه‌و كێشانه بكرێت، كه له‌و شوێنانه دێنه‌پێشه‌وه".
سه‌باره‌ت به یاسای بودجه‌ش گوتی: "پێشتر ئێمه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌مان له وه‌زاره‌ت ئاماده كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی پێشووی عێراق، ئه‌و رێكه‌وتنه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردن، كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرابوو، هه‌ربۆیه ئێمه‌ش نه‌مانتوانی ئه‌و پڕۆژ یاسایه ببه‌ینه په‌رله‌مان".
H.B