ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌س مه‌ریخ ده‌بینێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی یه‌كه‌م، مه‌ریخ به‌ته‌واوی له زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه، كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به ئاسانی به چاو بیبینێت.
زانایانی گه‌ردوونناسی ده‌ڵێن، ئێواره‌ی 6ی تشرینی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، هه‌ساره سووره‌كه له زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه كه نێوانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی سه‌ر زه‌ویدا ته‌نیا 38 ملیۆن و 600 هه‌زار مایل ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نزیكترین خاڵ كه هه‌ساره سووره‌كه به زه‌وی گه‌یشتووه له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا. ده‌شڵێن: ساڵی 2035یش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو نزیكده‌بێته‌وه له‌زه‌وی كه دانیشتوان هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن.
مه‌ریخ كه به هه‌ساره سووره‌كه ناسراوه له‌ماوه‌ی 15 بۆ 17 ساڵ جارێك ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی پێگه‌ی (Science Alert) هه‌ساره سووره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پڕشنگدار ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش له‌به‌ر گه‌و‌ره‌یی و رووبه‌ری فراوانی. پێگه‌كه نووسیویه‌تی: "به‌ئاسانی به ته‌له‌سكۆب و به بێ ته‌له‌سكۆب-یش ده‌بینرێت".
هه‌روه‌ها ناسا ده‌ڵێت: "كاتێك كه مه‌ریخ و زه‌وی له‌یه‌كتری نزیكده‌بنه‌وه مه‌ریخ به جوانی ده‌بینرێت له ئاسمانی زه‌وی-دا".
پێگه‌ی (SPACE) یش ده‌ڵێت: "وێڕای ئه‌وه‌ی نازناوی هه‌ساره سووره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌كاتی تایبه‌تیدا راده‌ی ره‌نگی هه‌قیقی به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت بۆ پرته‌قاڵییه‌كی روون به‌ره‌و زه‌ردی تێر. كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ره‌نگی بیابانێكی وشكی ژێر خۆر وایه".
هه‌روه‌ها ناسا هۆشدرای ده‌دات و ده‌ڵێت: "تێنه‌كه‌ون به (هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی مه‌ریخ) چونكه مه‌ریخ به قه‌باره‌ی مانگ ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌یه له ئاسمان دوو مانگ هه‌بێت".
به‌پێی ناسا وێڕای ئه‌وه‌ی (Close Approach) رووداوێكه دوو ساڵ به‌نزیكی ده‌مێنێته‌وه ماوه‌ی 15 بۆ 17 ساڵ، به‌ڵام ماوه‌ی نێوان زه‌وی و مه‌ریخ به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی ده‌گۆڕێت، بۆیه مه‌ریخ تا ساڵی 2022 به نزیكی له‌زه‌وی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه ببینرێت.