قوباد تاڵه‌بانی: راگه‌یاندن و هێزه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی ئه‌و كێشانه ببنه‌وه كه له عێراقه‌وه روویان له هه‌رێم كردووه
K24- هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر داواكاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی كار و پڕۆژه‌كانی تا ئێستای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی دوای سوپاسگوزاری خۆی بۆ رێكخستنی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان، هیوای خواست ئه‌و دانیشتنه ببێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتارێكی تیر و ته‌سه‌لی پێشكه‌شكرد و به زیاده‌وه توانیی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان به وردی بداته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی دانوستانه‌كان و قه‌یرانی دارایی له عێراق به‌گشتی كرد و گوتی: "دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ له سوێندخواردنی یاسایی ئه‌م كابینه‌یه "كابینه‌ی نۆیه‌م" به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت و خۆم و شاندێكی یاوه‌رمان سه‌ردانی به‌غدامان كرد، له‌وێش په‌یامێكی روون و ئاشكرامان به به‌غدا گه‌یاند، كه دمانه‌وێت هه‌موو ئه‌وه‌ی له رابردوودا روویانداوه له رابردوودا دایبخه‌ین و ئێستا ده‌مانه‌وێت په‌یوندییه‌كی نوێی تۆكمه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بیت و ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه‌ش له به‌غدا به ئه‌رێنی وه‌رگیرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "راسته‌وخۆ دوای سه‌ردانمان بۆ به‌غدا، شاندێكی حكومه‌تی ئه‌و كاتی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و دواتر دانوستانه‌كانمان چڕكرده‌وه" و گوتیشی: "له‌و دانوستانانه‌دا باسی چه‌ند شتێكی نوێمان كرد و توانیمان هه‌ندێك گرێكوێره‌ی كه له رابردوودا هه‌بوون بیكه‌ینه‌وه، له‌وانه‌ش پرسی راده‌ستكردنی داهات، نه‌وت و قه‌رز.. هتد. هه‌ستیشمان به‌وه كرد، كه نیازێك هه‌یه بۆ رێكه‌وتن".
ئاماژه‌ی به خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019ی عێراقیش كرد، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی گشتیی عێراق دانا و گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداش هه‌بوو و جۆرێك له دابڕان له دانوستانه‌كانی ئه‌و كات روویدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو، تا دۆخه‌كه كه‌مێك ئاسایی بووه‌وه، دواتر حكومه‌تی هه‌رێم توانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ره‌شنووسی رێكه‌وتنێكی ستراتیژی رێكبكه‌وێت، هیواشمان وابوو ئه‌و رێكه‌وتنه ببێته بنه‌مای دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی شه‌قام، ته‌نیا دوای 3 رۆژ حكومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، بۆیه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش وه‌ستا".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان گوتیشی: "هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له عێراق روویاندا "به‌شێكی به كاره‌سات ناوبرد"، كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر دۆخی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی عێراق به گشتی كرد، دواتریش په‌تای كۆرۆنا، له‌پاڵ ئه‌و هه‌مووه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی له عێراق درووست بوو و نه‌توانرا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2020 په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ئه‌و كات حكومه‌تێكی كاره‌به‌ڕێكه‌ر ئیداره‌ی عێراقی ده‌دا، شكست به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هێنرا، كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌دران".
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌ر له پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و دوای پێكهێنانیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رده‌امیدان به دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بوو و توانیمان ته‌نیا دوای یه‌ك رۆژ له سوێندخواردنی یاسایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و كابینه‌كه‌ی، سه‌ردانی كازمی بكه‌ین و نیازی خۆمان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان پێڕاگه‌یاند، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیشمان نیشاندا، كه نامانه‌وێ ته‌نیا كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به گشتی هاوكاربین".
هه‌روه‌ها گوتی: دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی عێراق، دواجار گه‌یشتینه رێكه‌وتنێكی كاتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه به‌شێكین له وڵاتێك كه نوقمی قه‌یران و كێشه‌یه له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌وه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم ته‌نیا له رێگه‌ی رێكه‌وتنێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت، به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا عێراق ناتوانێت له‌رێگه‌ی هیچ رێكه‌وتنێكه‌وه ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ناتوانێت كێشه‌كانی خۆشی چاره‌سه‌ر بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "قه‌یرانی عێراق زۆر له‌وه قووڵتره كه به راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كانیش چاره‌سه‌ر بێت، بۆیه ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌میان نییه، جگه له ئه‌نجامدانی چاكسازی له سیسته‌می حوكمڕانی و دارایی عێراق و وه‌رگرتنی قه‌رزێكی زیاتر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كوترهێنانه‌كه‌ی".
ئاشكراشیكرد: "شه‌ڕێكی به‌رده‌وام له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای 2020 هه‌یه و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر نایانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ده‌زانن كه ئه‌مه ده‌رگا به‌ڕووی عێراقدا ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی زیاتر، بۆیه ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێشانه‌ی عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "من گه‌شبینم كه نیه‌تێك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی باش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كاركردنه‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ناكرێت، چونكه حكومه‌ت لایه‌نێكی جێبه‌جێكاری ته‌كنیكییه" و گوتیشی: "به‌شێك له كیشه‌كانمان سیاسین، چونكه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن، ئاراسته‌یه‌كیان له‌ناو خه‌ڵكی عێراق خوڵقاندووه، گوایا هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی عێراقه و خه‌ڵكیان به‌شێوه‌یه‌ك تێگه‌یاندووه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شی خۆی ده‌خوات و به‌شی ئه‌وانیش ده‌بات". له‌وباره‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه، "به‌داخه‌وه به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غداش ده‌ستیان له‌و خوڵقاندنی ئه‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌یه و یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه لای خه‌ڵكی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌داخه‌وه تا ئێستا راگه‌یاندن و هێزه سیاسییه‌كانمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌ك پێویست رووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌پۆله كێشانه ببنه‌وه كه له شه‌قامی عێراقییه‌وه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه".