قەرزەکانی عێراق 30 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

حکومەت داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

حكومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی بدات، ھەر بۆیەش داوا ی لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد وەرگرتنی قەرز پەسەند بكات بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات.

تا ئێستا قەرزە دەرەكییەكانی عێراق سنووری30  ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام حكومەت ھێشتا زیاتر قەرزی دەوێت، چونكە بەپێی پرۆژە یاسای بوودجە كە ئامادەكراوە، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بوودجە كورتھێنانی ھەیە.

پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020  دوای ناردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، جارێكی دیكە بۆ حكومەتی عێراق گەڕێندرایەوە، ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستا وادەیەك دیارنییە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.