ته‌ندروستی جیهان: ئومێدمان هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ئاماده بێت
K24- هه‌ولێر:
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی "WHO" رایگه‌یاند، ئومێدیان هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ جیهان ده‌ستی به ڤاكسینێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆرۆنا بگات.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم له گوته‌یه‌كدا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند، گوتی: "پێویستیمان به ڤاكسین ده‌بێت، ئومێدێكیش هه‌یه كه ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستمان به‌و پێكوته‌یه بگات. ئومێدێك هه‌یه".
ئێستا میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كانی "COVAX"، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كار له‌سه‌ر 9 ڤاكسینی به‌ربژێركراوی دژه ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ئامانجیش لێی ئه‌وه‌یه، تا كۆتایی ساڵی 2021، نزیكه‌ی 2 ملیار ڤاكسین له جیهان دابه‌ش بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان له‌وانه‌ش رووسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و چین كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B