لە خۆپیشاندانێکی کەربەلا لانیکەم 50 کەس برینداربوون

ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کاردانەوە لێکەوتووەتەوە

K24 - هەولێر

سەدان خۆپیشاندەر لە شاری کەربەلا یادکردنەوەی چلەی عاشووریان بە گوتنەوەی درووشمی دژی ئێران و بەرزکردنەوەی وێنەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو قۆستەوە، بەم هۆیەوە شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

میدیاکانی عێراق دەڵێن لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ (سێشەممە، 6-10-2020)ـی کەربەلا، بەلایەنی کەمەوە 50کەس برینداربوون، کە ژمارەیەکیان ئافرەت بوون، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان هەر بە جلوبەرگی سەربازییەوە دەردەکەون کە بە دار و شەق کەوتوونەتە گیانی خۆپیشاندەران، بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێبکەن.

هـ.ر.