کۆمیسیۆنی ئەوروپا: تورکیا رۆژ دوای رۆژ لە یەکێتیی ئەوروپا دوورتردەکەوێتەوە
K24 - هەولێر
كۆمسیۆنی یهكێتی ئهوروپا رهخنه له سیاسهتی حكومهتی توركیا دهگرێت و رایدهگهیهنێت؛ توركيا رۆژ به رۆژ له یهكێتیی ئهوروپا دووردهكهوێتهوه و چانسی ئهندامیێتی كهمتر دهبێتهوه.
كۆمسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا راپۆرتی ئهمساڵی لەبارەی فراوانکردنی یەکێتییەکە بڵاوکردەوە و، رایگەیاند "تورکیا بەردەوامە لە دوورکەوتنەوە لە یەکێتیی ئەوروپا و پاشەکشێیەکی ترسناک لە بواری دیموکراسی، سەپاندنی یاسا و مافە بنچینەییەکان و سەربەخۆیی بەشێوەیەکی گشتی".
لە راپۆرتەکەی دوێنێ (سێشەممە، 6-10-2020)ـیدا، کۆمیسیۆنەکە جەختی کردەوە لەوەی "گفتوگۆکان بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە بەشێکی یەکێتییەکە کەوتووەتە نێو قەیرانەوە، ئێستا ناتوانین سەیری هیچ بەشێکی نوێ بکەین".
كۆمیسیۆنی یهكێتی ئهوروپا کە دەستەی جێبەجێکارە لە یەکێیی ئەوروپا، هۆکاری تێکچوونی رەوشی ئازادیی دەربڕین و زیندانەکان و بانکی مەرکزی بۆ قەتیسکردنی دەسەڵات لەلایەن سەرۆکایەتیی تورکیاوە گەڕاندەوە و رایگەیاند "حکومەت هەروەها گۆڕانکاریی خێرا لە مەعنەوییاتی بەڵێندەران دروستدەکات".
کۆمیسیۆنەکە باسی لەوە کرد "ئەو پاشەکشە ترسناکەی لە تورکیا هەیە، بەردەوام بووە لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016".
ئەو راپۆرتە لەکاتێکدایە، لەوەتەی ساڵی 2005ـەوە تورکیا لە گفتوگۆدایە لەبارەی بوونە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام گفتوگۆکان لەوبارەوە هەمیشە ئاڵۆز بوون بەهۆی داواکارییەکانی تورکیا سەبارەت بە قوبرس، کە کێشەلەسەرە، لەدوای کودەتاکەی 2016ـش گفتوگۆکان تووشی داڕمان بوون.
هـ.ر.