بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سامانی ملیاردێرەکانی جیهان گەیشتە 10 تریلیۆن دۆلار

ملیاردێرەکانی جیهان بەهۆی کۆرۆنا دەوڵەمەندتر بوون

K24 - هەولێر

ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودێکی زۆری دارایی بە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان گەیاندووە و، لەوەتەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە تاوەکو ئێستا، سامانی ملیاردێرەکانی جیهان گەیشتووەتە 10 تریلیۆن دۆلار.

گۆڤاری فۆربس بڵاویكردەوە، بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا قەبارەی سامانی ملیاردێرەكانی جیھان بەم شێوەیە زۆر دەبێت.

گۆڤارەکە لە راپۆرتەکەی دوێنێ (سێشەممە، 6-10-2020)ـدا دەڵێ لە ماوەی نێوان مانگی نیسان بۆ تەممووز ملیاردێرەکان بەڕێژەی 27٪ سامانەکەیان زیادیکردووە، واتا کۆی گشتی سامانی ملیاردێرەکان لە سەرەتای مانگی ئایارەوە 8 تریلیۆن دۆلار بووە، کەچی بە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سامانەکەیان لە مانگی تەمموز گەیشتووەتە 10 تریلیۆن دۆلار.

یەکێک لەو ملیاردێرانە جێف بیزۆز، خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆنە کە سامانەكەی گەیشتووەتە 200 ملیار دۆلار و فۆربس دەڵێ "بەدڵنیاییەوە ئەو دوایین کەس نابێت ئەو هەموو سامانەی هەبێت".

 

هـ.ر.