خۆپیشاندانی میوزیکژەنانی بەریتانی لەدژی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
K24 -هەولێر
ژمارەیەک میوزیکژەنی بەریتانی لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە لەندەن لەدژی تووندکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خۆپیشاندانێکی جیاوازیان ئەنجامدا و لەو خۆپیشاندانەدا، بە ماسکەوە میوزیکیان ژەنی.
بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپییانەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە، بەجۆرێک تائێستا زیاتر لە 530 هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون و زیاتر لە 42 هەزار کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
خۆپیشاندانەکەی دوێنێی میوزیکژەنەکان بۆ ئەوە بوو دەریبخەن: قەدەغەی هاتووچۆ و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لەڕووی ئابوورییەوە زیانی پێگەیاندوون.