"بارسێلۆنا ئه‌م 2 یاریزانه به‌خۆڕایی ده‌گوازێته‌وه"
بارسێلۆنا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو هه‌ریه‌كه له دێپای و گارسیا به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكرده‌وه كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا له دوا ساته‌كانی بازاری گواستنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی و ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له تۆدیبۆ و رافینا ئالكانتارا بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی یاریزانی دیكه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ممفێس دێپای هێرشبه‌ری لیۆن و ئێریك گارسیای به‌رگریكاری مان سیتی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بارسا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو بێبه‌رامبه‌ر و به خۆڕایی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، چونكه ئه‌م دوو یاریزانه گرێبه‌سته‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و یانه‌كانیان جێده‌هێڵن.